قەدەغەکردنی تیک تۆک

01:58 - 2025-01-20
جیهان
191 جار خوێندراوەتەوە

داگای باڵای ئەمریکا ئەپڵیکەیشنی چینیTikTok ی قەدەغە کرد و دوای ئیمزاکردنی لەلایەن ترەمپەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەوبارەیەوە نووسیویەتی: «نزیکەی 170 ملیۆن ئەمریکایی هاوبەشی ئەم بەرنامەیەن و زۆرێکیان بەو داخستنە دڵتەنگ دەبن.
 بەپێی رۆژنامەکە دوو هۆکار لەپشت ئەم داخستنەوەیە، یەکەمیان رێگرتنە لە چین تا نەتوانێت لەڕێی ناردنی زانیاریی و هەواڵ و ڤیدیۆی چەواشەکارەوە ئاژاوە بنێتەوە، دووەمیش لەترسی بەلاڕێدابردنی گەنجان. ئەمریکاییەکان ئێستا دەرک بەوە دەکەن کە لە شەڕێکی سارددان لەگەڵ چیندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان