بۆ داستانی سەری رەش

12:16 - 2025-01-27
کوردستان
246 جار خوێندراوەتەوە

ئەدۆنیس بودووریس*

لە سێبەری مردوەكاندا
ئەگەر پەڕەسێلكەیەكم هەبوایە
دەم نارد بۆ سەر درەختی
 باخچەكەی تۆ،
بۆ ئەوەی بەهار بڕفێنێت و
پێت بڵێت
كە ژان شوێنی نابێتەوە
لە خاكی كاوە.
چونكە لەسەر ئەم خاكە
پیاوە بە هێزەكان هەڵپەڕكێ دەكەن،
نەختێك پێش ئەوەی بچنە ناو ئاگری شەڕ،
تەنها لە بەهاران گوڵ ئەپشكوێت.
تۆ باشتر دەزانیت لەمن
من، ئارامی شەهید پێیوتم
قادری پەنابەر و ئاری ئارام گر،
بە شمشێری باب و باپیرانیان هاوار دەكەن، 
بەسەر ئازاردا باز دەدەن.
بەرەو  قەندیل و قەرەچووغ 
وەك ئاسكەكان، وەك شێت رادەكەن
بۆ ئەوەی هەواڵەكان بە گوندەكان بگەیەنن،
مردوەكان ناتوانن
زیاتر چاوەڕێ بن،
هەرچەندە دەزانن كە تەنهان 
هەورەكان رادەنێن.
لەسەرەوەی حەمرین
وە منیش بە خوێنی خۆم
مەرەكەب دروست دەكەم
بۆ ئەوەی زیندووەكان فێربن.


* ئەدۆنیس بودووریس شاعیری یۆنانی، ئەم شیعرەی بۆ داستانی سەری رەش نووسیوە كە شەوی 27\28/1/1988 لەلایەن پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە تۆماركرا و تیایدا ماڵەكەی سەدام حسێنی سەرۆكی ئەوكاتەی عیراق كەوتە ژێر دەستی پێشمەرگە.
ئاری موحسین تەها، پێشمەرگەیەكی بەشداربووی داستانەكە و هاوڕێی ئەدۆنیس بودووریسی شاعیرە، شاعیرەكەش كە خۆی دۆستی كوردە، لە زاری ئارییەوە ئاشنای داستانەكە بووە و ئەم شیعرەی نووسیوە.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان