یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گشت قۆناغەكانی خەباتدا هەمیشە دەرفەتی لە بەردەم رۆڵی لاوان رەخساندووە

03:24 - 2025-01-27
کوردستان
1998 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ لقی سەیدسادقی رێكخراوی ئازادیی لاوان كۆبۆوە و رۆڵی ئەندامانی لقەکەی  لەكار و چالاكییەكاندا بەرز نرخاند بەتایبەتی لە کەمپینی ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا  لە سنووری قەزای سەیدسادق  توانیان تا ئاستێكی باش دەنگ بۆ لیستی یەكێتی مسۆگەر بكەن.
 
هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا تەئكیدیكردەوە  وەك چۆن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە دەرفەتی  رەخساندوە بۆ هاتنەپێشەوەی لاوان و گەنجان لە كایەكانی خەباتدا، رێكخراوی ئازادیی لاوانیش لە گشت لقەكانیدا بە بەرنامە و پڕۆژەوە كارەكانیان ئەنجام بدەن و بەوەش دەتوانن گۆڕانكاری لەناو كۆمەڵ و كایە سیاسییە حزبییەكاندا بكەن.
داواشی لە لاوانی لقی سەیدسادق كرد بۆ بەردەوامی كارەكانیان سوود لەتوانای ئەو لاوانە وەربگرن كە لەزانكۆ و ناوەندە زانستی و فەرهەنگییەكاندا پێگەیان هەیە. 

پاشان نوێنەرانی لقی سەیدسادقی رێكخراوی ئازادیی لاوان لەپێناوی برەودانی زیاتر بەكار و چالاكییەكانیان چەند پێشنیار و داواكارییەكیان  خستەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان