وەک پشتگیری لە مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی مامۆستایانی هەولێر گرد بوونەوە

07:47 - 2025-02-01
کوردستان
497 جار خوێندراوەتەوە



بەمەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی، بەشێک لە مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر گردبوونەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر رایگەیاند، ئێمەش وەک مامۆستایانی سلێمانی دەڵێین رۆژ لەدوای رۆژ ژیانی هاووڵاتیان بەرەو خراپتر دەڕوات، حکومەتی هەرێم بێباکە لە بەرامبەر چارەسەری کێشەکان بە تایبەتی مووچە.

داواشیانکرد، مووچە لەکاتى خۆیدا دابەش بكرێت، هاوکات مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو یەکى ئەمساڵ پێکەوە دابەش بکەن و کۆتایی بە قەیرانى مووچە بهێنن، هەروەها پێویستە بەزووترین کات حكومەت دەست بە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان  بكات.

 ماوەی پێنج رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاندووە و بەهۆیەوە بەشێكیان لە دۆخێكی خراپی تەندروستیدان و تا ئێستاش حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم وەڵامی داواكارییەكانی نەداونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان