ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرەوە

08:35 - 2025-02-02
کوردستان
362 جار خوێندراوەتەوە

لە سەعات 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنیی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای چەمچەماڵ.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لە لایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێکراوە.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکات و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە رادەگەیەنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان