ساڵی رابردوو 350 نەشتەرگەریی بۆ بەركەوتووان لەنەخۆشخانەی شار كراوە

12:31 - 2025-02-03
ڕاپۆرت
79 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی شار دەڵێت: لەماوەی ساڵیی رابردوودا، 350 نەشتەرگەریی  لە جۆریی  گەرم و سارد بە سەركەوتوویی كراوە.
دكتۆر ئارام بارام سەرۆكی بەشی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی شار بە کوردستانی نوێ - ی  رایگەیاند:  نەشتەرگەرییەكان بریتیبوون لە  كردنەوەی سەنگ و سییەكان و بۆریی خوێن و شوشتنی گورچیلە، بەشێكیی  زۆریی ئەو كەسانەشی نەشتەرگەرییان بۆ كراوە، ژیانیان پارێزار و  بووە و لەمردن رزگارکراون.
وتیشی: هەموو نەشتەرگەرییەكان لەلایەن چوار پزیشكیی نەشتەرگەریی و 20 پزیشكیی نیشتەجێی دێرن و پزیشكی خولاوەوە كە وەك تیمێك پێكەوە كاریان كردووە بەڕێوەچووە.
ئەو پزیشكە روونیشیکردەوە: لە هەمان ساڵدا 459 نازۆری بۆریی هەناسەدان و پاكکردنەوەی بۆریی هەناسەدان بەهۆی بوونی تەنی نامۆوە، وەك جۆرەكانیی چەرەسات بۆ منداڵان كراوە، لەگەڵ پشكنینیی شێرپەنجە بۆ بۆری و سییەكان.
ئاماژەشی بەوە دا كە 150 موحازەرەی زانستی لە بۆردی كوردی و عەرەبی بۆ خوێندكارانی بەشی پزیشكی بەڕێوەچووە بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی شار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان