وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا بۆ کوردستانی نوێ : شێرپەنجە لە سلێمانی زیادی نەكردووە

12:34 - 2025-02-03
ڕاپۆرت
80 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی  نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: بەپێی ئامارەكانی ساڵی رابردوو، نەخۆشیی شێرپەنجە لە سلێمانیی زیادی نەكردووە.
دکتۆر زەردەشت بەكر محەمەد وتەبێژی نەخۆشخانەیی هیوا  بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەساڵی 2024 تەنیا 3310 تووشبووی شێرپەنجە هەبووە كە 201 تووشبوویان منداڵ بوون، لە ساڵیی 2023 دا  رێژەكە 3285 تووشبوو بووە، بەپێیی ئاماریش بێت، رێژەكە بە زیادبوون دانانرێت.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە وتیشی: زۆرینەی تووشبووان لە جۆریی شێرپەنجەی مەمكە، سییەكانیش بە پلەی دووەم دێت، پاشان گەدە، كۆڵۆن و منداڵدان ئەوە سەبارەت بە ژنان. لە پیاوانیشدا شێرپەنجەی سییەكان، گەدە، جگەر، كۆڵۆن و سورێنچك باوترییانە.
روونیشیكردەوە ئەو تووشبوانەی ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرن، زۆرینەیان لە شارەكانی خواروو و ناوەڕاستیی عیراقەوە هاتوون و ژمارەیەكی كەمیی دیاریكراوە لە تووشبووان کە دانیشتووی سلێمانی و دەوروبەرین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان