پێشانگەیەك بۆ پاراستنی ژینگە

11:45 - 2025-02-06
هەمەرەنگ
145 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 4/2/2025،  لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر، سێیەمین پیشانگای تایبەتیی بنار پیرداود بەناوی (نیشتمانی رۆح) كرایەوە.
زۆربەی تابلۆكانی ئەم هونەرمەندە گوزارشتیان لە ژینگە و پاراستنی ژینگە دەكرد و شێوەی بانگەوازێكی تێدا بەدیدەكرا كە داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە ژینگە بپارێزن، چونكە ژینگە لەم سەردەمەدا لەهەموو شتێك گرنگترە، بەتایبەت لە شاری هەولێر، كە مەسەلەی پیسبوونی ژینگە بۆتە دیاردەیەكی ترسناك لەسەر كۆمەڵگە.
هونەرمەند بنار پیرداود دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێرە و تا ئێستا لە 25 پێشانگای هاوبەشدا بەشداریكردووە و خاوەن رێچكەی خۆیەتی لەكاركردندا.
بەرزی عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان