دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانی تایبەت بە تووشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی كرایەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا كە وەزیری تەندروستی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی، پارێزگاری سلێمانی، كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم، ئامادەیبوون، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، ئاماژە بەوە دا «نەخۆشخانەكە لەباری كوالێتییەوە لە ئاستێكی بەرزدایە و توانای وەرگرتنی 100 نەخۆشی هەیە».
هەروەها وەزیری تەندروستی رایگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تائێستا، 96 كارمەند و پزیشكی كەرتی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia