بەهۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی بەهای تمەن، پەرلەمانی ئێران دەیەوێت متمانە لە وەزیری دارایی و ئابووری وڵاتەکەی بسەنێتەوە.
تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو نزمبوونەوە بەرچاوەی بەهای تمەن بەرانبەر بە نرخی دۆلار دیویەتی، پەرلەمانی ئێران دەیەوێت لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا عەبدولناسڕ هەمتی وەزیری دارایی و ئابووری ئێران لەسەر کار لاببات.
دانیشتنەکە کە لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانیشەوە پەخشکرا، ئەحمەد نادری پەرلەمانتار ئەوەی خستەروو، پەرلەمان داواکاری پێگەیشتووە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی و ئابووری، کە رەنگە دانیشتنەکان بە لێسەندنەوەی متمانە لەو وەزیرە کۆتایی پێبێت.
بەپێی یاسای ئێران، ئەو وەزیرەی سکاڵای لەسەرە و داوادەکرێت لێپرسینەوەی لێبکرێت، مۆڵەتی 10 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەبوون لە پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتارەکان، کە پێویستە روونکردنەوەی تەواو بدات لەسەر دۆخی ئابووری وڵات، بەر لەوەی دەستبکرێت بە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لێی.