پلانی نیشتمانی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئامادە دەكرێت

09:11 - 2022-07-31
عیراق
517 جار خوێندراوەتەوە

عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەریی  گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە و ئاژانسەكانی هەواڵیش بڵاویانكردۆتەوە «عیراق پلانی نیشتمانی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئامادە دەكات».
لەوبارەیەوە، نوێنەری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووكان لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە «نووسینگەی هەرێمایەتی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە خۆرئاوای ئاسیا، هاوكاریی عیراق دەكات لەپێناوی داڕشتن و جێبەجێكردنی پلانێكی نیشتمانیی كاركردنی فرە كەرت و تێكەڵكردنی پرسی گۆڕانی كەشوهەوا لە بڕیاری نیشتمانیدا».

بابەتە پەیوەندیدارەکان