بە رێنمایی د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، كۆلیژی زانست لە زانكۆی دیالە لە رێوڕەسمێكدا مینحەی دارایی بەسەر خوێندكاراندا دابەشكرد.
لە رێوڕەسمەكەدا، د.زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لە سەرۆكایەتیی كۆمار، لە وتەیەكدا جەختیكردەوە لەسەر گرنگیدانی سەرۆك كۆمار بە توێژی خوێندكاران بەوپێیەی بناغەن بۆ داهاتووی وڵات و رایگەیاند: سەرۆك كۆمار هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن لە وڵاتدا و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی زانكۆكان، كە كۆڵەكەیەكی گرنگن لە پرۆسەی بنیاتنانی عیراقی نوێدا.