پێنجشەممە شەمەندۆفەری دیدار دەگاتە گەرمیان خانەقین

03:37 - 2025-03-02
کوردستان
217 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لیژنەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کۆنفرانسی سێیەم و چوارەمی دیدار لە کۆیە و هەولێر کرد و بەرنامەی بۆ دیدارەکانی تر دانا کە بڕیار وایە کۆنفراسی داهاتوو، دیداری گەرمیان خانەقین بێت و رۆژی پێنجشەممە ٦-٢-٢٠٢٥ لە کەلار بەڕێوەدەچێت. 
دیداری ئەمجارە ئاوێتەی یادی راپەرینی گەلەکەمان و مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و هەڤاڵانی یەکێتیی بە جۆش و خرۆشی یەکێتیانەوە بەشداری تیا دەکەن.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان