له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی روسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ملیۆنان هاووڵاتی ئۆكرانی ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا ئاواره‌بوون و پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ و نزیك له‌و وڵاته، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌یان له‌خۆگرتووه.
به‌پێی دوایین لێدوانی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا: له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئۆكرانیاوه كه له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتی رابردوودا ده‌ستیپێكردووه، تائێستا پێنج ملیۆن و 150 هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی خاكی خۆیان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته وڵاته‌كه‌یانه‌وه و ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌شدا، زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ سنووری پۆڵه‌ندا.
به‌پێی ئاماره‌كانیش، هه‌ر له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا، سێ ملیۆن و 250 هه‌زار ئۆكرانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و ته‌نها له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا، نزیكه‌ی 30 هه‌زار ئاواره‌ی ئۆكرانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه‌وه، زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتانی ئه‌وروپا تۆماركراون.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان