روانگەی سوری بۆ مافەکانی مڕۆڤ: لە ناوچە عەلەویی نشینەکان 532 هاوڵاتی کوژراون

09:15 - 2025-03-09
جیهان
175 جار خوێندراوەتەوە

لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرعەوە 532 هاوڵاتیی عەلەوی مەدەنی، کوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە میانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردن و تۆڵەکردنەوەدا لە ناوچە عەلەویی نشینەکان،لە چەند رۆژی رابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و گرووپە چەکدارە عەلەوییەکان لە پارێزگای لازقییە و ناوچەکانی جەبەلە و قەرداحە و ناوچە کەناراوییەکانی سوریادا روویاندا ووەزارەتی بەرگریی سوریاش رایگەیاند، لەپێناو رێگەگرتن لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە عەلەوییەکان، سەرجەم رێگەکانی چوونیان بۆ ناوچە کەناراوەکان داخستووە و هەوڵی بەرقەراربوونی ئاسایش دەدەن.

روانگەی سوریش ئاماژەی بەوەداوە، 29 کۆمەڵکوژی دیکۆمێنت کراوە و ئەوەی رویداوە جینۆساید بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان