ماستەرزەكان دەستپێدەكەنەوە

10:59 - 2022-08-01
وەرزش
391 جار خوێندراوەتەوە

ئیسماعیل مەحمود

سەرەتای هەفتەی ئایندە ماستەرزەكان دەستپێدەكەنەوەو هەردوو ماستەرزی مۆنتریال و تۆرینتۆ لەكەنەدا دەستپێدەكەن.
سالی پار هەردوو مساتەرزی (مۆنتریال - كچان)(تۆرینتۆ - كوڕان) لە کەنەدا كران، بەپیی بەرنامەی ساڵانە تۆرینتۆ-کوران و مۆنتریال-کچان بە نۆرە هەر ساڵەو یەکێکیان دەکرێت، بەڵام پاریش وەک ئەمساڵ هەردووکیان کران، بۆیە ماستەرزەکانی ئەمساڵ دەبێت بە دە ماستەرز، ئەنجامی یارییە کۆتاییەکانی ساڵی پاری ئەم دوو ماستەرزە بەمشێوەیە بوون:
*ماستەرزی تۆرینتۆ-كەنەدا (رۆجەرز كاپ) 9/8/2021 دەستیپێكرد و 15/8 كۆتاییهات یاریی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو:
*دانیال میدڤیدییڤ-روسیا × ریڵی ئۆپیلكا - ئەمریكا(2-0).
* ماستەرزی مۆنتریال-كەنەدا، 9/8/2021 دەستیپێكردو 15/8 كۆتاییهات یاریی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو:
*كامێلڵا جیۆرجی-ئیتاڵیا  × كارۆلینا بیلسكۆڤا –چیك (2-0).
ئەمساڵ تا ئێستا پێنج ماستەرز  (ئیندیالنا وێڵز، میامی ئۆپن، مۆنتیكارلۆ، مەدرید ئۆپن، رۆما ئۆپن) و سێ گراند سلام كراون (ئوستورالیا ئۆپن، رۆلاند گارۆس، ویمبڵدۆن)، واتا دوا ماستەرز ماستەرزی رۆما بووە و دوا گراند سلامیش گراند سلامی ویمبڵدۆن بووە كە كراون. 

ئەوانەی بەم نزیكانە دەستپێدەكەن
*شەشەمین ماستەرز (كەنەدا) (مۆنتریال-كوڕان)(تۆرینتۆ-كچان)   7 تا 14/8.
*حەوتەمین ماستەرز(سینسیناتی-ئەمریكا)(كوڕان و كچان)14 تا 21/8.
*گراند سلامی یو ئێس ئۆپن (4) 29/8 تا 11/9.
*هەشتەمین ماستەرز (شەنگهای-چین)(كوڕان) 9 تا 16/10.
*نۆیەمین ماستەرز(پاریس ئۆپن)(كوڕان)31/10 تا 6/11.
*نیتۆ ATP(تۆرینۆ – ئیتاڵیا) 13/11 تا 20/11.

ئەوانەی تائێستا كراون
ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی تا ئێستا كراون ئەمانەی خوارەوەن. 

ماستەرزەكان قەتەر تۆتال
ئەگەر چی ئەم پاڵەوانێتییەی قەتەر كە تەنیا بۆ كچانە، ناچێتە چوارچێوەی بەرنامەی ماستەرزەكانەوە، هەرچەندە براوە 1000 خاڵیش وەردەگرێت، بەڵام پاڵەوانێتییەكە لەبەر ئەوە گرنگی خۆی هەیە، یاریی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیەش بەمشێوەیە بوو:
** ئیگا شیڤیۆنتیك ×ئانیت كۆنتاڤیت (2-0).

ماستەرزی ئیندیانا وێڵز (1)
كوڕان: تایلۆر فریتز × رافائێل نادال(2-0).
كچان: ئیگا شیڤیۆنتیك × ماریا ساكاری (2-0).

ماستەرزی میامی ئۆپن(2)
كوڕان: كارلۆس ئالكاراز×كاسپەر رۆند (2-0).
كچان: ئیگا شیڤیۆنتیك×ناوۆمی ئۆساكا(2-0).

ماستەرزی مۆنتیكارلۆ (كوڕان) (3)
*ستیڤانۆس تیستیباس-یۆنان× ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ-ئیسپانیا (2-0). 

چوارەم ماستەرز (مەدرید ئۆپن) (4)
كچان:  ئونس جابر -تونسی × جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا (2-0).
كوڕان: ئەلكارازی ئیسپانی 2-0 لە زڤیریڤی ئەڵمانی بردەوە.

ماستەرزی رۆما (5)
كوڕان: نۆڤاك جۆكۆڤیچ × ستیڤانۆس تیستیباس (2-0).
كچان: ئیگا شیڤیۆنتیك ×ئونس جابر (2-0).
گراند سلامەكان

گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن (1)
كوڕان
*رافائێل نادال×دانیێل میدڤیدییڤ (3-2).
كچان
*ئاشلی بارتی×دانیێلا كولینز(2-0).

گراند سلامی رۆڵاند گارۆس (2)
ئەم گراند سلامە لەسەر یاریگا خۆڵەكان كرا، رۆژی 22/5 دەستیپێكرد و 5/6 كۆتاییهات.
كوڕان: رافائێل نادال×كاسپەر ود (3-0).
كچان: ئیگا شڤیۆنتیكی پۆڵەندی 2-0 لە كۆری ڤۆفی ئەمریكی بردەوە.

گراند سلامی ویمبڵدۆن (3)
یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە 27/6 دەستیپێكردو رۆژی 10/7/2022 كۆتاییهات و لەسەر یاریگا گیاییەكان كرا، لە یاریی كۆتایی كچاندا ئالینا رایباكینای كازاخستانی توانی نازناوی پاڵەوان دەستە بەر بكات و 2-1 لە ئونس جابری تونسی بباتەوە.
لە یاریی كۆتایی كوڕانیشدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بووبە پاڵەوانی ئەم گراند سلامە پاش ئەوەی 3-1 لە نیك كیریۆسی ئوستورالی بردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان