ئارۆ ئاسۆ

لاوێکی هەڵکەوتوو ، بەهێز و سەرکەوتوو

11:18 - 2022-08-01
وەرزش
363 جار خوێندراوەتەوە

ئارۆ ئاسۆ عارف لاوێکی هەڵکەوتووی تازە دەرکەوتووە، لەتیپی تۆپی پێی فێرگەی چوارچرای نوێ بۆ ئاستی لاوان یارییدەکات، لەهێڵی بەرگریدا بەتوانا و تۆکمەیە و نازناوی (ڤاندایک)ی بۆ خۆی داناوە و هاورێکانیشی هەروای پێدەڵێن.
ئەو لەدایک بوی ساڵی 2008 -ە و جەستەی بەهێز و باڵای بەرز و لێوەشاوەیە لەیاریکردندا، ئارۆ زمانەکانی ئینگیلزی و تورکیش بەباشی دەزانێت، گەرچی لەمنداڵیدا یاری کاراتێی کردوە، بەڵام ئێستا  لە تیپی لاوانی فێرگەی چوار چرای نوێ  و لەسەر دەستی ڕاهێنەر (کوردۆ ئەنوەر) یاری تۆپی پێدەکات و تیپەکەشیان چەندین یاری بەرامبەر تیپ و فێرگەکانی تر ئەمجامداوە و لە زۆرینەی یاریەکانیشدا براوە بوون.
ئارۆ  هاندەرێکی سەرسەختی بارسیلۆنە بوو، بەڵام لەدوای چونی لیۆنێل میسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ئەمیش بۆتە هاندەری یانەی لیڤەرپوڵ و بە ڤاندایکی  بەرگریکار سەرسامە و لەهەڵبژاردەکانیشدا  هاندەری ئەرجەنتینە.
ئەو خۆشەویستی زۆری بۆ هاوڕێکانی لە تیپەکەی هەیە و سوپاسی راهێنەرەکانی فێرگەکەشی دەکات کە پشتیوانی دەکەن.
ماوەتەوە بڵێین فێرگەی لاوانی چوارچرای نوێ تیپەکانی ئاستی بێچووە شێران، تازەپێگەیشتووان و لاوانی هەیە و ئاستی تەمەنی یاریکردن لەم فێرگەیەدا بۆ لەدایکبووانی ساڵەکانی 2007 تا 2016 یە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان