فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

12:38 - 2025-03-18
کوردستان
133 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوێنێ (17ی ئازاری 2025) جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە، پێشوازی کرد لە تۆماس ریتەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە.
لە دیدارکەدا باس لە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی و هێزی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی کوردستان لە تیرۆر،  هاوکات لەدیدارەکەدا تیشکخرایەسەر ناوچەی گەرمیان و سنوورەکانی لەگەڵ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە پاراستنی ئاسایشی سنووری گەرمیان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئیدارەی گەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکە.

 

حسێن عەزیز 



بابەتە پەیوەندیدارەکان