وەزارەتی دارایی چین رایگەیاند: وڵاتەكەی باجی گومرگ بە رێژەی %125 بەسەر كاڵای ئەمریكیدا دەسەپێنێت و بڕیارەكەش لە رۆژی شەممەوە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی.
ئەم بڕیارەی چین، بەشێكە لە جەنگی گومرگی نێوان هەردوولا، كە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا هەڵگیرساندووە و پسپۆڕانیش بەردەوام هۆشداریی دەدەن، كە ئەم جەنگە كاریگەیی خراپی بۆ سەر ئابووریی هەموو جیهان دەبێت.
سكای نیوز