ئەوروپا لەبەردەم هێرشی روسەکاندا لاواز دەبێت

10:56 - 2025-04-14
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە

خەریکە جەنگی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کۆتایی دێت و ئەوروپاییەکان مەترسیی ئەوەیان هەیە ئەمجارە روسیا پەلاماری وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بدات بەتایبەتیش پۆڵۆنیا یان ئەوانەی سەر سنوورەکەی. ئەوروپاییەکانیش بەو توانا سەربازییانەی ئێستا هەیانە، ناتوانن بەرامبەر بە سوپای ئەو وڵاتە بووەستنەوە.
 بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی بێت، بۆیە ئەوروپاییەکان خەریکی بەهێزکردنی سوپاکەیانن و لە کۆبونەوەی چەند رۆژی رابردوویاندا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتوون کە لە چوار ساڵی داهاتوودا سندوقێکی هاوبەش بۆ کەرتی بەرگری بە بەهای 876 ملیار دۆلار تەرخان بکەن تا چەک و جبەخانەی خۆیانی پێ تۆکمەتر بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان