مۆتۆ جی پی

چوار قۆناغی وەرزی نوێ بەڕێوەچوون

10:41 - 2025-04-15
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتای مانگی مارسی رابردوو یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتیی (مۆتۆ جی پی) دەستیپێكرد، تا كۆتایی مانگی رابردوو (مارس- 2025) سێ قۆناغی تایلەند و ئەرجەنتین و ئەمریكا كران، رۆژی یەکشەممەی رابردووش13/4 و قۆناغی قەتەر کرا کە چوارەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو .
بەپێی خشتەی دانراو بۆ ئەم پاڵەوانێتییە كە یەكێتیی نێودەوڵەتیی ماتۆڕ سواری (Fédératio International de Motocyclisme) (FIM) دیاناوە، پاڵەوانێتیی ئەمساڵ لە 22 قۆناغ پێكدێت، یەكەم قۆناغ 2/3/2025 لە تایلەند كراوە، دوا قۆناغیش رۆژی 16/11 لە ڤالانسیای ئیسپانی دەبێت.
ئەمانەی خوارەوە ئەو قۆناغانەن کە تاءئێستا کراون و یەکەم تا سێیەم ماتۆڕ سوار دیارییکراون؛

قۆناغی تایلەند(1)- 2/3
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).

قۆناغی ئەرجەنتین (2) – 16/3
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46).

قۆناغی ئەمریكا (3) – 30/3
-1 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فابیۆ دی جانانتۆنیۆ-ئیتاڵیا(دۆكاتی ).

قۆناغی قەتەر(4)- 13/4
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
-3فرانکۆ مۆربیدیللی - ئیتاڵیا (تیمی دۆکاتی- fr 46).
ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەم پاش تەواو بوونی قۆناغی قەتەر، ریزبەندیی یەكەم تاپێنجەمی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیەیە:
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی) (123 خاڵ)..
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو)(106 خاڵ).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی)(97 خاڵ).
-4 فرانكۆ مۆربیدیللی– ئیتاڵیا (تیمیئێف ئاڕ 46)(78 خاڵ).
-5 جیان تۆنیۆ – ئیتاڵیا (تیمیئێف ئاڕ 46)(48 خاڵ).

قۆناغی داهاتوو
ئەم مانگە (ئەپریلی 2025) قۆناغێکی تری ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە دەكرێت؛
*27/4 – ئیسپانیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان