بەرگری شارستانی سۆران: ئۆتۆمبێلەکانتان دابپۆشن تەرزە دەبارێت

03:07 - 2025-04-15
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سۆران هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارینی تەرزە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارک بکەن. 
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزەبارین هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارک بکەن تا لە زیان بەدوور بن.
لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێ شوێن ئاو لە شەقامەکان کۆبووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان