ناوی نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵایه كه ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
نووسه‌ری كتێبه‌كه عه‌لی حه‌رب-ە، كتێبه‌كه خۆی له كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و وتاری فه‌لسه‌فی پێكهاتووه كه نووسه‌ر به گشتی باس له‌وه ده‌كات، مرۆڤ كێشه‌ی سه‌ره‌كی گه‌ردوون و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه خودی مرۆڤه كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه. ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه مرۆڤ به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه ناچارمان ده‌كات كه جارێكی دی به شته‌كاندا بچینه‌وه و هه‌موو شته‌كان سه‌رله‌نوێ پێناسه بكه‌ینه‌وه، پێناسه‌كردنه‌وه‌ی شته‌كانیش پێویستی به پێناسه‌كردنه‌وه‌ی خودی مرۆڤ هه‌یه. باس له‌وه‌ش ده‌كات گومان سه‌ره‌تای زانسته، ئه‌وه‌ی گومان نه‌كات، به یەقین شاد نابێت.
له به‌شێكی تردا نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات چ گه‌شبین بێت و چ ره‌شبین ئه‌وا خودی خۆی ده‌نووسێته‌وه.
جەواد حەیدەری