نووسه‌رو وه‌رگێڕ نه‌رمین عوسمان، كتێبی (ساڵانی ئاگر و به‌فر، یاده‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی) له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی كه بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس مه‌عد فه‌یاز-ه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، كه پێشتر له چوارچێوه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌نووسیدا بڵاوی كردۆته‌وه.
كتێبه‌كه له‌لایه‌ن ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاویدەکاتەوە ئەم کتێبە یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه گرنگانه‌ی كه چه‌ندین لایه‌نی ژیانی سیاسیی و رووناكبیریی و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر زاری خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌بێته یه‌كێكی دیكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی بایه‌خی خۆی ده‌بێت بۆ لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی مام.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا، كه رۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فور به‌ناونیشانی (كنه‌كردن بۆ مام جه‌لالناســـی) نووســـیویه‌تی، ده‌ڵێت: شانازیی تۆماركردنی مێژووی سه‌رۆك مام جه‌لال له سه‌ره‌تاوه تا كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی، به‌ر مه‌عد فه‌یاز، رۆژنامه‌وانی دیاری عیراق كه‌وت كه چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێشه و خۆی به وردی و جوانی له سه‌ره‌تای ئه‌م كتێبه‌دا باسیكردووه.
ئه‌م كتێبه به‌ته‌واوی مام جه‌لال-ت پێ ناناسێنێ، به‌ڵكو ده‌روازه و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێك زانیاریی وردی له‌باره‌یه‌وه ده‌ستبكه‌وێت، چونكه مام جه‌لال زۆر نهێنی ماون باسی نه‌كردوون و له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانه عـــــــــیراقییـــــه‌كه‌شدا وتوویه‌تی: «با كاتی خۆی بێت».
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، له‌باره‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه بۆ كوردی، ده‌ڵێت: وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه خاتوو نه‌رمین عوسمان، ئه‌ركێكی قورسی جێبه‌جێكرد، ره‌نگه ته‌نها هۆكارێك هه‌ندێك كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاسان كردووه ئه‌وه بێت، شانازیی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه‌وه بە شاخ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قۆناغی حوكمڕانیی كوردی و نوێنه‌رایه‌تیكردنی كوردیش له به‌غدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ له نزیك مام جه‌لال بێت، ئاشنا بووه به‌و زانیاری و هه‌ڵوێستانه‌ی مام جه‌لال و بۆ وه‌رگێڕانه‌كه ده‌ستباری بووه.
كۆمار مه‌سعود