سەرۆک بافڵ: هەمیشە بەدیدگایەکی نوێوە لە رۆڵی خوێندکاران و گەنجان دەڕوانین

10:18 - 2025-04-26
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یادی کۆمەڵەی خوێندکاران، سەرۆک بافڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەنج و خوێندکارانە دەکەم کە بەهیواوە بۆ داهاتوویەکی گەش تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن تاوەکو ببنە نەوەیەکی سوودبەخش بۆ پێشخستنی هەرێمەکەمان.
خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن، دەتوانین بە پشتگیریکردنیان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنین و بەشداربن لە گەشەپێدانی زیاتری وڵاتەکەمان.
ئێمە هەمیشە بەدیدگایەکی نوێوە لە رۆڵی خوێندکاران و گەنجەکانمان دەڕوانین و باوەڕمان بە توانا و لێهاتوویی و کارامەییان هەیە، هەوڵەکانیشمان بۆ هێنانە پێشەوەیان لە تەواوی کایەکاندا بەشێکە لە ستراتیجی کارکردنمان.
لە ئەمڕۆشدا دووپاتیدەکەمەوە کە خەمخۆری پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبین تاوەکو هەموومان پێکەوە سیستمێک بنیادبنێین کە گەنجەکانمان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەکی گەش هەوڵبدەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان