ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ کۆبۆوە

05:38 - 2025-04-27
کوردستان
52 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (27/4) لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەڤاڵانی سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان بۆ   هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتی، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان کرد. 
هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان  دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتیی پێویستیان گرتۆتەبەر بەرامبەر بەوانەی لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ زیادیان دا.
 ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی هەڤاڵ زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بكات.
كۆبوونەوەی سەركردایەتی هەروەها دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ناوخۆیی بڕیاری پێویستی دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان