چرۆ حەمەشەریف، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، یاساى بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رەوانەى سەرۆکایەتی کۆمار کرا.
چرۆ حەمەشەریف راگەیاند، لەپاش ئەوەى رۆژى 14ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگى بە پرۆژەیاساى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە دا، یاساکە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیى کۆمارکرا بۆئەوەى واژۆبکرێت.
لە پاش واژۆکردنى لەلایەن سەرۆککۆمارى عیراقەوە، یاساکە لە رۆژنامەى وەقایعی عیراق بڵاودەکرێتەوە، دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.