پاریس پشتیوانیی رێککەوتنی نێوان دیمەشق و ئیدارەی کوردی دەکات

11:13 - 2025-05-08
جیهان
83 جار خوێندراوەتەوە

لەیەکەم سەردانی لەو جۆرەدا، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆشکی ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا ماکرۆن روو لە شەرع وتی: رێککەوتنی سوپای سوریا و هەسەدە زۆر گرنگە.
هەروەها وتی، «پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی دیمەشق و ئیدارەی کوردی دەکات». بەوتەی ماکرۆن پێشنیاری بۆ شەرع کردووە کە لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، لەگەڵ هەسەدە پێکەوە کاربکەن.
جێی ئاماژەیە سەردانەکەی شەرع و پێشوازییەکەی ماکرۆن، بەبێ رەخنە تێنەپەڕی و هەندێک لە پەرلەمانتارانی فەرەنسا و حزبە ناسیۆنالیستەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە «پێشوازیی لەو تیرۆریستە لەسەر خاکی فەرەنسا تاوانێکە مایەی لێخۆشبوون نییە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان