ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئێران کۆبووەوە و داوایکرد ئەمریکا دۆسێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا لە رێگەی دیبلۆماسییەوە چارەسەر بکات، داواشی لە ئیسرائیل و ئێران کرد بەپەلە پێکدادانەکان رابگرن.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ئێران و ئیسرائیل هەڕەشەی زیاتریان لە یەکتر کرد کە پێکدادانەکان بەردەوام دەبن.
ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دابەشبووە، نوێنەری بەشێک لە وڵاتان هەریەکێکیان بە شێوازێک راو سەرنجی خۆیان دەربارەی هەڵگیرسانی ئەو شەڕە خستەڕوو.