دەستەی دەروازە سنوورییەکان: کردنەوەی دەروازەی قائیم هەنگاوێکی گرنگە

06:47 - 2025-06-14
عیراق
52 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری قائیم دەستیپێکردەوە و دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لەدوای تەواوبوونی رێکارەکان و رەزامەندیی حکومەتی بەغدا، یەکەم بارهەڵگری سووری هاتە عیراقەوە.

دەستەکە راشیگەیاندووە، لە دوای پشکنین و رێکارەکان ئالوگۆڕی بازرگانی دەستیپێکردەوە و جموجۆڵی گەشتیارانیش رەخساوە ئەوەش لەپێناوی ئاسانکردنی هاتوچۆی ئەوان لە هاتن و چوونیاندا، جگە لەوکەسانەی بۆ کارکردن دێنە دەروازەکە.

راشگیەیاندووە، دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عیراق و سوریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی ئابووری  بەجۆرێک خواست و ویستی هەردوو وڵاتەکە پڕبکاتەوە.

دەروازەی سنووریی قائیم، دەروازەی سەرەکیی نێوان عیراق و سوریایە، کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار و لە دیوی سوریاشەوە دەکەوێتە سنووری ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزۆر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان