جلوبەرگەکانی شازادە دایانا نمایش دەکرێت بۆ فرۆشتن

12:32 - 2025-06-15
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە دوای مردنی شازادە دایاناوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا زۆرترین کەلوپەلی تایبەتی ئەو شازادەیە نمایش دەکرێت بۆ فرۆشتن کە زیاترە لە 300 پارچە، لەوانە جلوبەرگ، خشڵی شازادە دایانا و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا.

یەکێک لە پارچە دەگمەنەکان بریتییە لە عەزییەکی شینی گوڵدار کە ناسراوە بە (جلی چاودێری) و لە یەکێک لە سەردانەکانی بۆ لای منداڵێکی نەخۆش پۆشی بووی، چاوەڕوان دەکرێت بە زیاتر لە 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی بفرۆشرێت.

شازادە ساڵێک بەر لە مردنی، زیادکردنێکی ئاشکرای ئەنجامدا بۆ فرۆشتنی جلوبەرگە تایبەتەکانی بە مەبەستی بەکارهێنانی دەستکەوتەکەی لە کاری خێرخوازیدا، لە زیادکردنەکەدا زیاتر لە 80 پارچەی فرۆشت داهاتەکەشی گەیشتە 3.26 ملیۆن دۆلار، تەواوت ئەو داهاتەشی بۆ یارمەتیدانی خەڵک بەکارهێنا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان