سودانی بۆ پزیشکیان: ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین

04:31 - 2025-06-15
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندی بە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کرد و رایگەیاند، "هاوخەمی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین، جەخت لە ئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکەینەوە کە پەیوەستە بە ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەوە و پابەندبوونی عیراقی بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ دووپاتكردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عیراق دەیەوێت رێگری لە فراوانبوونی شەڕەکە بکرێت و حکومەتی عێراق لە رێگای کەناڵەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ ئەوە و رێگریکردن لە بەزاندنی سنووری ئاسمانییەکەی داوە.جەختیشیکردەوە، عیراق ئامادەی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکە بە گەلی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان