نامۆ: بردنەوەكەم پێشكەش بە كورد و كوردستان دەكەم

02:04 - 2025-06-15
وەرزش
57 جار خوێندراوەتەوە

لە یارییەكی پاڵەوانیتی 971 FC كە لە دوبەی كرا، نامۆ فازڵی كوڕە كوردی شاری سلێمانی رووبەڕووی یەعقوب سولەیمانۆڤی روسی بووەوە. 
لە سەرەتادا هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێكرد، دواتر نامۆ چەند جارێك بە لێدانە كوشندەكانی فشاری دەخستە سەر ركابەرە روسییەكەی، لە بەرامبەردا سولەیمانۆڤ تا رادەیەك كاردانەوەی هەبوو.
دوو راوندی یارییەكە بەم شێوەیە كۆتایی هات و یارییەكە چووە راوندی سێیەم، نامۆ بە لێدانێكی بەهێز سولەیمانۆڤی نۆك ئاوت كرد و شكستی پێهێنا و بووە خاوەنی 25 هەزار دۆلار.
دوای بردنەوەكەش ئەستێرە كوردەكە وتی: سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە پشتگیرییان كردم، و تەنانەت بە پۆستێكیش باسیان كردووم، ئەم بردنەوەیە پێشكەش دەكەم بە كورد و كوردستان.
نامۆ پێش رووبەڕووبونەوەكە بەهەمووانی وت، ئەم شەڕە بۆ كورد و كوردستان دەكات و دەیەوێت هێزی كورد بەجیهان بناسێنێت، لەدوای بردنەوەكەشی وتی، توانیمان كوردستان بخەینەسەر نەخشەی جیهان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان