وردەکاریی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە

03:45 - 2025-06-15
عیراق
79 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیی لە جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی کرد و رایگەیاند، "پێویستە بە زووترین کات چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە".

بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆکیاتی کۆماری عیراق، د.لەتیف رەشید، لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبووەتەوە و جەختیکردەوە، لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە لەرێگەی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.
لە بەرامبەردا جاسم عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی جەختیکردووەتەوە، لەسەر "گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بەگوێرەی یاسا، بۆ قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان " و کارکردنی دادگاکەیان بەگوێرەی دەستوور و یاسا بەجۆرێک گرەنتی بکات لە بەرژەوەندیی و مافەکانی گەل و پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتمانی.
هەر لەو بارەیەوە، هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیى کۆماررایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت و سەرۆکى دادگاى فیدراڵى هاوسۆزى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان