سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە

09:43 - 2022-08-14
کوردستان
650 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح.
لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێكران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.
لە دیدارەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناوی دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عیراقی تێكەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان. 
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دیدارەكەدا جەختیكردەوە كە یەكێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكات كە سەرجەم لایەنەكان كۆبكاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێكەوتنێكی نیشتمانی و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە، روونیشیكردەوە: لە ماوەی رابردوودا بە هەمان سیاسەتی سەرۆك مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە كە لەگەڵ دیدگای یەكێتی یەكدەگرێتەوە و لە خزمەتی گشتی و سەقامگیریی وڵاتدایە، یەكێتی پشتیوانی دەكات.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان