ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لێپرسراوێکی باڵای ئێران کە نەیویسووە ناوی ئاشکربکرێت وتویەتی، ئێران، قەتەر و عوممانی ئاگادارکردووەتەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئامادەی دانوستانی ئاگربەست نییە.
لێپرسراوەکەی ئێران رەتیکردووەتەوە، ئێران داوای لە قەتەر و عوممان کردبێت بۆئەوەی پەیوەندیی بە ئەمریکەوە بکەن، تاوەکو ببێتە نێوەنگیر بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان.