كۆمیسیۆن بۆ كاندیدەكان: ئەم كارە بكەن دوورتان دەخەینەوە

01:56 - 2025-06-30
عیراق
67 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا هاتووە، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەمووان ئاگادار دەكەنەوە، كە رێكاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ رێگرییكردن لە روودانی هەر پێشێلكارییەك، كە هەڕەشە لە پرۆسەی هەڵبژاردن بکات.

ئەوەشی تیاداهاتووە، كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران، قۆستنەوە و بەكارهێنانی سەرچاوەكانی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن وەك تاوان دادەنرێت و بەگوێرەی یاسا، سزای دەنگدەر و كاندید و هاوپەیمانی و پارتی سیاسی دەدرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

كۆمیسیۆن دەڵێت، بەشێك لە سزاكان بۆ رێگرییكردن لە پێشێلكردن و كڕینی دەنگ و كارتی بایۆمەتری دەگاتە ئاستی دوورخستنەوەی ئەو كاندیدەی سەرپێچیی كردووە یاخود رێگەنەدان بە بەشداری لە هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسییەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان