راستییە نەوتراوەكان بەرهەمێكی نوێی نووسەر و رۆژنامەنووس شاڵاو جەعفەر-ە، باس لە (شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید) یەكێك لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەرەكانی نیشتمان دەكات، چەندین راستی لەبارەی ئەو كەسایەتییە دەخرێتەڕوو.
كتێبەكە لەلایەن شاڵاو جەعفەر ئامادە كراوە و دیزاین و نەخشەی ناوەوە كاری هەرێم عوسمان-ە، بەندی عەلیش نەخشەسازی بەرگی كتێبەكەی كردووە و چاپخانەی كارۆ بە تیراژی 700 دانە چاپی كردووە.
كوردۆنیا فەتاح