لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا 43 کەس بەهۆی بارانیی بەخوڕ و زریانەوە گیانیان لەدەست دا کە 15 یان منداڵن.
لێپرسراوانی ویلایەتەکە رایانگەیاندووە، بەهۆی لافاوێکی بەهێز و بارانبارینێکی بەخۆڕ و زریان و رەشەباوە ناوەندی ویلایەتی تەکساسی گرتووەتەوە.
لێپرسراوانی ویلایەتەکە دەڵێن، تیمەکانی فریاگوزاری لە سەرەتای سەرهەڵدانی لافاوەکەوە سەرقاڵی رزگارکردنی هاووڵاتیانن، تاوەکو ئێستا توانیویانە زیاتر لە 850 کەس رزگار بکەن و بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا 43 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 15یان منداڵن، جگە لەوەش 27 کچ لە یەکێک لە کەمپە هاوینەییەکاندا بێسەر و شوێنن.