ماوەی شەش رۆژە ئاگرێکی گەورە لە ریفی لازقیە کەوتۆتەوە و سوریا داوای یارمەتی لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ کوژانەوەی ئەو ئاگرە.
لە رۆژی 3ی ئەم مانگەوە، ئاگرەکە لە ریفی باکووری لازقیە کەوتۆتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوخۆیی، تورکی، ئوردنی و هەروەها 20 فڕۆکەی سوری، تورکی، ئوردنی، لوبنانی و قوبرسی بەشدارن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا.
دوێنێ، رائید ساڵح وەزیری فریاگوزاری و کارەساتی سوریا بانگەوازی بۆ یەکێتیی ئەوروپا کرد یارمەتی پێشکەش بە دیمەشق بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی تەشەنەی سەندووە و خۆرئاوای سوریای گرتووەتەوە، کە بەگوێرەی مەزەندەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستان و زەوی کشتوکاڵی گڕیگرتووە و بووەتە خۆڵەمێش.
کوردستانی نوێ