گرنگیی سازدانی دووەمین دیداری مەقام لە کەرکوک

12:21 - 2025-07-09
کەلتور
28 جار خوێندراوەتەوە



سەردار زەنگەنە*








بەڕێوەچونی هەر چالاکییەکی هونەری لە کەرکوک، ئەرکێکی پیرۆزە، بەتایبەتیش لەبواری مەقامدا، کەرکوک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و خاوەنی جۆرەها مەقامی تایبەت بە خۆیەتی، هەڵبەت سازدانی ئەم دیدارەش دووەمین خولی مەقامە لە کەرکوک و دوو ساڵ لەمەوبەر خولی یەکەممان سازدا.
ئەم خولەی ئەمساڵمان بە سپۆنسەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژانی 13 و 14ی ئەم مانگەدا لە سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوک بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە مەقامبێژانی زۆربەی شارەکانی هەرێم بەشدارن لەگەڵ چەند مەقامبێژێکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
کەرکوک مەڵبەندی مەقاماتە، کەرکوک و مەقام دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، هەڵبەت پێشووتر تەکیە و خانەقاکانی کەرکوک رۆڵی باشیان گێڕاوە لە گەشەکردنی مەقام لە رێگەی ئەو رێبوارانەی بۆ ماوەیەک لەو دیوەخان و خانەقایانە دەمانەوە و مەقامیان دەچڕی و خەڵکیش لیێانەوە فێردەبوون.
لە رابردوودا تەکیەی تاڵەبانی و تەکیەی شێخ حەسەنی قەرەچێوار لە قادر کەرەم، رۆڵێکی کارایان هەبووە، ئێستاشی پێوە بێت لە تەکیەی تاڵەبانی و سەنتەری عەلی مەردان، جاروبار خولی تایبەت دەکرێتەوە بۆ فێربوونی مەقام، ئیدی مەقام لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەمبەدەم گوازراوەتەوە بۆ خەڵکانی تر.
*ئەندامی دەستەی باڵای
دووەمین دیداری مەقام لە کەرکوک

#دیداری مەقام

بابەتە پەیوەندیدارەکان