بەڕێوەبەری نوێی دەنگی گەلی کوردستان دەستبەکاربوو

11:38 - 2025-07-06
کوردستان
150 جار خوێندراوەتەوە

لە رێوڕەسمێکدا دەستاودەستی پۆستی بەڕێوەبەری پێشوو و نوێی دەنگی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو. 
لەدرێژەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئۆرگانەکانیدا، بۆردی راگەیاندنی سەر بە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ک گۆڕانکاریی لە پۆستی بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستاندا کرد.
لەو بارەیەوە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی هەڤاڵ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و یاریدەدەرانی لێپرسراوی  مەکتەب و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و ئەندامانی بۆردی راگەیاندن، دەستاودەستی پۆستەکە لەنێوان هەڤاڵان ماردین عەبدولکەریم بەڕێوەبەری پێشووی رادیۆ و مەریوان مەسعود بەڕێوەبەری نوێ، بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکیدا لەتیف نێروەیی وێڕای ستایشکردنی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێوەبەری پێشوو لە ماوەی کارکردنیدا لەو ئەرکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا کە پێی دەسپێردرێت، هیواشی خواست بەڕێوەبەری نوێ ببێتە تەواوکەری کارەکانی و گەشەی زیاتر بە رادیۆکە بدات بە رەچاوکردنی پێشکەوتنەکانی بواری میدیای بیستراو و داواشی لە ستاف و کارمەندانی رادیۆکە کرد وەک پێشتر هاوکاری هەڤاڵ مەریوان مەسعودیش بن و وتی: کاری ئێستای میدیا، تاکەکەس پاڵەوان نییە تێیدا، بەڵکو کاری تیمە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان