دوای 20 ساڵ پزیشكی، دەستیكرد بە مێش بەخێوكردن

11:14 - 2025-07-15
هەمەرەنگ
32 جار خوێندراوەتەوە

یۆردیمێس دیاز هێرناندێز خەڵكی كوبایە و دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 ساڵ پزیشك بوو، پیشەكەی گۆڕی و دەستیكرد بە بەخێوكردنی مێش و وەك خۆی دەڵێ: ئەم پیشەیەی ئێستای داهاتی لە پیشەكەی پێشووی زیاترە.
دیاز لە یەكێك لە گوندەكانی دەوروبەری هاڤانا كێڵگە و كارگەیەكی بچووكی دامەزراندووە بۆ بەخێوكردنی جۆرە مێشێك كە پێی دەوترێ مێشی سەربازی رەش، هەموو ئەو كەلوپەلانەش كە بۆ بەرهەمهێنان بەكاریان دەهێنێت كەلوپەلی سادەی دەستكردن، كە تێچوونێكی ئەوتۆیان نییە.
ئەم جۆرە مێشە زۆر بە خێرایی خاشاك دەخوات و هەر لە نێو خاشاكەكەدا گەرا دادەنێت، پاشان لە ماوەیەكی كەمدا گەراكەی دەبێتە جۆرە كرمێك، كە پرۆتینێكی زۆر باشی تێدایە و لە دروستكردنی ئالیک و خۆراكی ئاژەڵاندا بەكار دەهێنرێت، جگە لەوەش خۆراكێكی زۆر باشە بۆ ماسی، لەبەر ئەوە پارەیەكی باش دەكات.
دیاز دەڵێ: تەنیا لە ساڵی رابردوودا 300 كیلۆگرامی لە كرمۆكەی ئەو جۆرە مێشەی فرۆشتووە بەوانەی پڕۆژەی پەروەردەكردنی ماسییان هەیە، كیلۆی بە 450 پیزۆ فرۆشتوویەتی كە دەكاتە نزیكەی 3.75 دۆلار، بەڵام دیاز هیوای وایە ئەمساڵ بەرهەمی زیاتری هەبێت و بڕی هەزار كیلۆ بفرۆشێت.
ئا: كوردەوان محەمەد سەعید

 
سەرچاوە:
 ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان