ترەمپ هەڕەشە لە خانمە میدیاکارێک دەکات

11:17 - 2025-07-15
هەمەرەنگ
31 جار خوێندراوەتەوە

 خانمە پێشکەشکاری بەرنامەی یەکێک لە کەناڵەکانی ئەمریکا بەهۆی رەخنەگرتنەوە لە سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە شێوازی ئیدارەدانی ئەو وڵاتە دەکەوێتە بەر غەزەبی سەرۆکی ئەمریکا و هەڕەشەی لێسەندنەوەی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی لێدەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێسەندنەوەی رەگەزنامە لە خاتوو روزی ئۆدۆنیل-ی پێشکەشکار و هونەرمەندی کۆمیدی دەکات لەبەرامبەر چەند رەخنەیەکی ئەو خانمە کە بەڕەگەز ئێرلەندییە و تەمەنی 62 ساڵە.
لەوبارەیەوە ترەمپ لە سەکۆی تروس سۆشیال نووسیوێتی: «بەڕەچاوکردنی ئەوەی رەفتارەکانی روزی ئۆدۆنیل لە بەرژەوەندیی وڵاتە مەزنەکەمان نییە، بە راستی بیر لەوە دەکەمەوە رەگەزنامەکەی لێ بستێنمەوە بەپشتبەستن بەو بڕیارەی هەر کەسێک لە دەرەوەی ئەمریکا لەدایک بووبێت، ئەگەر ناڕازی بێت رەگەزنامەی لێ دەستێنرێتەوە».
سەرچاوەکانی هەواڵیش ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو خانمە هونەرمەند و میدیاکارە لە سەروبەندی لافاوەکەی ئەمدواییەی ویلایەتی تەکساس، خۆی و کوڕەکەی ئەمریکایان بەجێهێشتووە بەرەو ئێرلەندا و لە ئەکاونتی خۆی لە ئینیستاگرام وەڵامی ترەمپی داوەتەوە کە دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.
بەگوێرەی یاسای ئەمریکاش، سەرۆکی ئەو وڵاتە ناتوانێت رەگەزنامە لە کەسێک بستێنێتەوە ئەگەر لەسەر خاکی ئەمریکا لەدایک بووبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆزی لە نیویۆرک لەدایکبووە. 
کلو جەمال

بابەتە پەیوەندیدارەکان