ژیار سەعید
ساڵی 1962 لە دوای بەغدا، لە شاری سلێمانی ناوەندێك بەناوی (البیوت الفنیە- هونەرەكانی ناوماڵ) بە مەبەستی خزمەتكردن بە كچان و ژنان كرایەوە. لەساڵی 1968 هەریەك لە (عەلی جۆڵا، ست زهور، ئەختەر شاڵی، حەسیبە غەنی شاڵی، نەسرین رەشید سدقی، میهرەبان ئەمین) وەكو مامۆستا لەم ماڵەدا وانەیان دەوتەوە، جگە لە خوێندكارانی سلێمانی (ئامینە حاجی غەریب، قومریە رەئووف، شەوبۆ حسین، شەوبۆ خدر رەشید، نەرمین غەریب، شیرین حسین، حەربیە عەبدولستار، گوڵزار مەلا رەسوڵ، ناجیە تۆفیق، فەزیلە ئیبراهیم ساڵەح)، سێ خوێندكاری قەڵادزێ-ش بە ناوەكانی (گورجیە خزر ئەمین، كایان بەكر ئەمین، سەبرییە سابیر قادر) بەشدارییان لەو ماڵەدا كردبوو، (جەمیلە عەزیز ساڵح) بەشی چنینی لەو ماڵە تەواو كردبوو و لە شارۆچكەی تەوێڵە بوو بە یەكەمین مامۆستای چنین.
جەمیلە عەزیز ساڵح