ژووری بازرگانیی عیراق خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت

11:29 - 2025-07-15
عیراق
41 جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، خەڵاتی باشترین لیژنەی لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە ژووری بازرگانیی عیراق.
دوێنێ، یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێشدا، ژوورە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتی باشترین ژوورە بازرگانییەکانی لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە ژووری بازرگانیی عیراق کە ئەم خەڵاتەش لەئەنجامی جێبەجێکردنی پلانی ساڵانەیە بۆ ساڵی 2024-2025 بەپێی لێهاتوویی و کاریگەریی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەراوێزی هەفتەی ساڵانەدا، یەکەمین ساڵیادی پەیوەستبوونی رەسمیی عیراق بە ICC بەڕێوەچوو، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بنیاتنانی هاوبەشیی ستراتیژی و بەرزکردنەوەی ژینگەی بازرگانی لە عیراقدا.
ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی ناسراو بە (ICC) لە ساڵی 1919 لە پاریس دامەزرا، عیراق کە لە ساڵی 2024ەوە ئەندامێتیی تەواوی بەدەستهێنا، لە رێگەی لیژنەی نیشتمانیی عیراقی - ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی - بەشداری لە هەفتەی ساڵانەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە 17 تا 20ی حوزەیران کرد، کە زیاتر لە 60 وڵات لە لیژنە جیاوازەکانی نەتەوەیی لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کرد. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان