عیراق پلانی دروستکردنی 10 بەنداو رادەگەیەنێت

11:30 - 2025-07-15
عیراق
46 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق دەستیکرد بە توێژینەوەی  پێشکەوتوو بۆ دروستکردنی 10 بەنداوی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو لە ناچە بیابانییەکاندا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی نیشتمانیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمیی ئاو، کە بە جددیترین قەیرانی ئاو دادەنرێت لە مێژووی وڵاتدا. 
عەون دیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئەلسەباح)، روونیکردۆتەوە، ئامانجی ئەم بەنداوانە گلدانەوەی ئاوی لافاو و باران و وەبەرهێنانیانە لە بەهێزکردنی یەدەگە ستراتیژییەکان، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی کە بەدەست کەمیی سەرچاوەی رووکارەوە دەناڵێنن.
جەختی لەوەکردۆتەوە، ئەم رێوشوێنانە بەشێکن لە ستراتیژێکی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاو و پشتنەبەستن بە سەرچاوە تەقلیدییەکان.
کەمیی ئاوی وڵاتەکەیشی بە مەترسیدارترین حاڵەت لە مێژووی خۆیدا وەسفکرد، ئەمەش وایکردووە 12 پارێزگا ناچاربکەن تەنها پشت بە ئاوی ژێرزەوی ببەستن بۆ دابینکردنی پێداویستییە جیاوازەکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان