ئەم هەفتەیە پەرلەمانی تورکیا لیژنەی تایبەت بۆ پرسی ئاشتی پێکدەهێنێت

11:31 - 2025-07-15
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی (رووناهی) بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی تورکیا ئامادەکاریی دەکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ دامەزراندنی بناغە یاسایی و رێکارەکانی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا.
باسی لەوەشکردووە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان نووسراوی رەسمی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان بکات بۆ کاندیدکردنی ئەندامەکانیان بۆ لیژنە نوێیەکە، کە بە بڕیاری راستەوخۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکدەهێنرێت، نەک بە یاسا.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، لیژنەکە لە 35 ئەندام پێکدێت، بەم شێوەیە دابەشدەکرێن: پێنج ئەندام لە هەر پارتێک کە فراکسیۆنی پەرلەمانی هەیە: (ئاکەپە)، (مەهەپە)، (دەم پارتی)، یەک ئەندام لە هەر پارتێکی بێ فراکسیۆنی پەرلەمانی، هەروەها پێنج ئەندامی سەربەخۆ بە تیروپشک هەڵدەبژێردرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان