سەرۆک کۆماری عیراق، رێککەوتنی تورکیا و پەکەکە بەرزدەنرخێنێت

11:32 - 2025-07-15
عیراق
30 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عیراق و پرۆسەی چەكدانانی پەكەكەی بەرزنرخاند.
دوێنێ لە كۆشكی بەغدا، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق، لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست كردەوە، هەروەها رێككەوتنی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و توركیا و پرۆسەی چەكدانانی پەكەكەی بەرزنرخاند، ئاماژەی بەوەشدا ئەم هەنگاوە بنەمایەكی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی توركیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی  سەرۆك كۆمار و پەرۆشی بۆ بەرزكردنەوەی  ئاستی هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش دەربڕی، روونیشیكردەوە، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان گەشەسەندنێكی ئەرێنی بەخۆوە دەبینێ لەبوارە جیاجیاكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان