ناوەرۆکی دوایین کۆبوونەوەی تۆماس باراک و مە.زڵوم عە.بدی لەبارەی دۆخی گشتیی سوریا

09:54 - 2025-07-20
جیهان
82 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی سوریا، تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و مە.زڵوم عە.بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، کۆبوونەوە.

لە راگەیاندراوێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسوریا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردۆتەوە کە دەبێت هەنگاوی پێویست و پراکتیکی بنرێت بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی سوریا.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، سوپاسی فەرماندەی گشتیی هەسەدەی کردووە لەبەرامبەر رۆڵی هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا.

لەم مانگەدا ئەمە دووەم جارە تۆماس باراک و مە.زڵوم عە.بدی کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی سوریا و چۆنێتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان